ناس کورد-
بەپێی ئامارەکان، تائێستا لە عێراق 12 هەزار و 877 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش سێ هەزارو 415 کەسی لە هەرێمی کوردستانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکانی هەردوو وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی کانونی دووەمی 2021) ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە ئیستادا، 601 هەزارو 424 کەسە، لەو ژمارەیەش 12 هەزار و 877 کەس گیانیان لەدەستداوە و 553 هەزارو 25 کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) تا ئیستا 104 هەزارو 195 کەس وەک توشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، سێ هەزار و 415 کەس گیانیان لەدەستداوە و 78 هەزارو 40 کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەئێستادا توشبووی کۆرۆنان 22 هەزارو 740 کەسە لە هەرێمی کوردستان کە هەولێر لە پلەی یەکەمدایە و دواتر پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەیە.
سەبارەت بە ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەوە ئاشکرا کراوە، سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە و هەولێر لەپلەی دووەمدایەو دواتر پارێزگای دهۆک و هەڵەبجەیە.