گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەمدواییانە هیچ قسەیان پێكەوە نەكردووە

ترەمپ دەنگی وەرگرتووە لە جێگرەكەی

2021.01.09 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ دەنگی وەرگرتووە لە جێگرەكەی

ناس كورد-

دوو سەرچاوەی ئاگادار جەخت دەكەنەوە لەوەى ناكۆكییەكانی نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا و جێگرەكەی مایك پێنس لە 24 كاتژمێری رابردوودا قووڵتر بووەتەوە و لەپاش هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسیش پێكەوە قسەیان نەكردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی CNN بڵاویكردووەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (9 كانونی دووەمی 2021)، ترەمپ زۆر بێزار و توڕەیە لە مایك بێنسی جێگری، لە بەرامبەریشدا پێنس زۆر بێهیوا و دڵشكاوە لە ترەمپ.

 

بەپێی تۆڕە ئەمەریكییەكە ئەم ساردییە لەوكاتەوە دەستی پێكردووە كە ترەمپ گوشاری ئەوەی دەستپێكرد، پێنس بتوانێت بەرپەرچی پەسەندكردنی ئەنجامەكان بداتەوە، لە رووداوەكانی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسیشدا ناكۆكییەكە گەیشتووەتە لوتكە لە دوو رۆژی رابردوودا.

 

 هەر بەپێی زانیارییەكان، پێنس هانی وەزیری بەرگری داوە خێرا بەپیر هێوركردنەوەی دۆخەكە بچن، لەم ماوەیەی دوایشدا ترەمپ هیچ پەیوەندییەكی بە جێگرەكەیەوە نەكردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە بارودۆخ و كارەكانی.

 

پێشتر رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆكردووە (8 كانونی دووەمی 2021) بڵاویكردەوە ترەمپ ماوەیەكی زۆر بەرگری لە لایەنگرانی كردووە و باسی لەوەكردووە بەئاشتی ناڕەزاییان دەربڕیوە، ئەمەش نزیكەكانی ترەمپی بێزار كردووە تا دواجار و پاش 24 كاتژمێر ترەمپ ناچاربوو لەسەر رووداوی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس بێتە دەنگ و ئیدانەی ئەم رووداوە بكات و گقتی سزادانی ئەنجامدەرانی بدات كە چوار كوژراو و 50 بریندار و زیانێكی گەورەی لێ كەوتەوە لەسەر ناوبانگی ئەمەریكا.

 

  بەرپرسانی كۆشكی سپی باس لەوە دەكەن ترەمپ لەدۆخێكی خراپدا بووە، هەرچی هەوڵدراوە لەرێگەی فۆكس نیوزەوە لێدوانێك بدات قایل نەبووە، هەر سوور بووە لەسەر تۆمەتەكانی تەزویركردنی هەڵبژاردن، جگە لەوەش زۆر توڕەو نیگەرانە لە مایك بێنسی جێگری و باسی لەوەكردووە "لەپشتەوە خیانەتی كردووە" و باسی لەوەكردووە ئەو بێ وەفا بووە بەرامبەر چاكەكانی سەرۆكەكەی.   

 

بەپێی واشنتۆن پۆست ترەمپ ئەوكاتە قایل بووە ئیدانەی رووداوەكە بكات و مل بۆ رادەستكردنی دەسەڵات كەچ بكات كە نزیكەكانی بەجێیانهێشتووە و هێرشیان كردووەتەسەری لە كۆنگرێسمان و بەرپرسانی كۆشكی سپی و وەزیرانی ئیدارەكەی.