گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لەزارى پۆلیسەوە

ژنێک لەبەریتانیا بە ’’ڤاکسینى ساختە’’ کوترا

2021.01.08 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لەبەریتانیا بە ’’ڤاکسینى ساختە’’ کوترا

ناس کورد-

 

پۆليسى بەريتانیا بەدواى كەسێكى قۆڵبڕدا دەگەڕێت كە خۆى وەك كارمەندى خزمەتگوزارى تەندروستى نيشتمانى دەناسێنێت و بەرامبەر پارە ڤاكسينى ساختە بەكاردەهێنێت و ژنێكى تەمەن 92 ساڵى پێ كوتاوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ماڵپەڕى BBC (هەینی 8ی کانونی دووەمی 2021)  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، هێزەكانى پۆليس لە ناوچەى سوربيتون لە باشورى خۆرئاواى لەندەن بەدواى پياوێكدا دەگەڕێن كە بەرامبەر 160 جونەى ئيستەرلينى خەڵك بە ڤاكسينى ساختەى دژە كۆرۆنا دەكوتێت.

 

هێزەكانى پۆليس باسيان لەوەكردووە پێويستە بە زووترين كات ئەو کەسە دەستگير بكرێت بەپێچەوانەوە ژيانى خەڵك دەخاتە مەترسيەوە.

 

 "كيڤن ئايفز" لێكۆڵەر لە بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى لەندەن دەڵێت ئەوە دەستدرێژييەكى قێزەونە و هەرگيز قبوڵ ناكرێت.

 

بەپێى گێڕانەوەكانى ژنەكە، ئەو پياوە بە شەو چووەتە ماڵەكەى و وتويەتى لە خزمەتگوزارى تەندروستى نيشتمانى كار دەكەن و هاتووە تا بە ڤاكسينى دژە كۆرۆنا بيكوتێت، دواتر بە ئامێرێكى وەك تير لە قۆڵيدا كوتاويەتى و دواتريش داواى 160 جونەى كردوە و وتويەتى دەتوانێت دواتر وەريبگرێتەوە.

 

دەسەڵاتدانى ناوچەكە دەڵێن، تائێستا ئەو مادەيەى ژنە بە تەمەنەى پێكوتاوە ديار نييە چييە، ياخود ئايا لە بنەڕەتدا هيچى بەكارهێناوە ياخودنا، بەڵام هيچ كاريگەريەكى نەرێنى لە ژنەكەدا دەرنەكەوتووە و پشكنينى بۆ كراوە.

 

پۆليسى لەندەن باسى لەوەشكردووە، پياوەكە جارێكى تر چووەتەوە ماڵى ژنەكە و داواى 100 جونەى ترى كردوە، هێزەكانى پۆليسيش وێنەى كەسێكيان بڵاوكردوەتەوە كە جلى وەرزشى لەبەردايە و داوايان لێكردوە كە سەردانيان بكات بۆ قسەكردن لەسەر ڕوداوەكە.