گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەم كاردانەوەی حەشدی شەعبی لەسەر سزادانی سەرۆكی دەستەكەی

2021.01.08 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
یەكەم كاردانەوەی حەشدی شەعبی لەسەر سزادانی سەرۆكی دەستەكەی

ناس كورد_

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی پیرۆزبایی لە فالح فەیازی سەرۆكی دەستەكە كرد بۆ "چوونە پاڵ خەڵكانی شەریف كە ئیدارەی ئەمەریكا بەدوژمنیان دەزانێت". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای حەشدی شەعبی لە پەیامێكدا لە تویتەر كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، بەبڵاوكردنەوەی وێنەیەكی فەیاز لەگەڵ ئەبو مەهدی كە شمشێریان ڕاكێشاوە لەگەڵ پیرۆزباییەك وەڵامی بڕیارەكەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكایان دایەوە.

 

راگەیاندنی حەشد پیرۆزبایی ئەوەیان لەفالح فەیاز كردووە كە چووەتە پاڵ " خەڵكانی شەریف كە ئیدارەی ئەمەریكا بەدوژمنیان دەزانێت" و بەهاشتاگی "سەركردەكانمان ئەمەریكایان تۆقاند" كۆتاییان بەپەیامەكە هێناوە. 

 

وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سزاى بەسەر فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبیدا لە عێراق سەپاند.  

  

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا (هەینی 8ی کانونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ئەندامانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێران لە حەشدى شەعبى، هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانى مەدەنى عێراقى کە خۆپیشاندانیان کردووە دژى گەندەڵى و بێکارى و خراپى دۆخى خزمەتگوزاریی و دەستوەردانى ئێران لە کاروبارى عێراق".  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، "فالح فەیاز بەشێکە لەو شانەى قەیرانەى کە لە بنەڕەتدا لە سەرکردەکانى حەشدى شەعبى پێکهێنرا لەکۆتایی ساڵى 2019 بۆ سەرکوتکردنى ناڕەزاییەکانى عێراق بە پشتیوانى سوپاى پاسدارانى ئێرانى و فەیلەقى قودس".  

  

ستیڤن منوچین وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا دەڵێت "لەرێگەى فەرمانکردن بە کوشتنى خۆپیشاندەران و سەرپەرشتیکردنى ئەو پرۆسانە، چەکداران و سیاسەتمەدارانى هاوپەیمان لەگەڵ ئێران وەکو فالح فەیاز هەڵمەتێکى توندیان دژى دیموکراتیەت لە عێراق و کۆمەڵگەى مەدەنى ئەنجامداوە".  

  

جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سزادانى ئەوانەى پیشێلکارى بەرانبەر مافەکانى مرۆڤ ئەنجام دەدەن لە عێراق کە ئامانجیان بێبەشکردنى گەلە لە دەربڕینى ناڕەزایی ئاشتیخوازانە و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانى دادپەروەرى و ریشەکێشکردنى گەندەڵى.  

  

 لە بەیاننامەکەدا فەیاز وەک "سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى" ناسێنراوە کە لە عێراق دروستکراوە بۆ ئەوەى گروپەکانى سەر بە حەشد بخرێنە ژێر کۆنتڕۆڵى حکومەتەوە.