گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ لەبارەى مەراسيمى دەستبەكاربونى بايدن خۆى یەکلاییکردەوە

2021.01.08 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ لەبارەى مەراسيمى دەستبەكاربونى بايدن خۆى یەکلاییکردەوە

ناس کورد-

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا ئاشكرايكرد، بەشدارى لە مەراسيمى دەستبەكاربونى جۆ بايدن وەك سەرۆكى نوێى ئەو وڵاتە ناكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ (هەينى 8ى كانونى دووەمى 2021) ئاشكرايكرد، بەشدارى لە مەراسيمى دەستبەكاربونى جۆ بايد ناكات، ئەوەش دواى ئەوەدێت چەند ڕۆژى پێشتر ئاژاوە لە واشنتۆنى پايتەختى ئەمريكا دروستبوو و لايەنگرانى ترامپ هێرشيان كردە سەر بارەگاى كۆنگرێسى ئەو وڵاتە بۆ ڕێگەگرتن لە سەپەندكردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان.

 

پێشتر ترەمپ داواى لە لايەنگرانى كردبوو كە بچنە پايتەخت و ڕێگە نەدەن ئەنجامەكان پەسەند بكرێن چونكە ساختەن، هەڵكوتان سەر بارەگاى كۆنگرێسيش ناڕەزايەتى زۆرى لێكەوتەوە و بەهۆيەوە 4 كەس كوژران و 52ى تر دەستگير كران.

 

دوابەدواى ڕووداوەكە ناڕەزايەتيەكى زۆر دروستبوو و چەندين كەسايەتى و لايەن لە ديارترينيشيان نانسى بيلوسى سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەران داوايانكرد بەپێى مادەى 25ى دەستورى ئەمريكا ترامپ لاببرێت.