گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دەروازە سنورییەکان

2021.01.08 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى نوێ لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دەروازە سنورییەکان

ناس كورد-

 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەرێم پابەندە بەئەنجامى دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا و هەر میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنى دەروازە سنورییەکان بەپێی دەستور.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق (هەینی 8ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، لەدوایین سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا رێککەوتن کراوە لەسەر مەرجەکانى جێبەجێکردنى بودجە و رادەستکردنى 250 هەزار بەرمیلى رۆژانە و هەرێم هیچ کێشەیەکى نییە لەو بارەیەوە.

 

وتیشى "ئێستا ئاڵنگاریی گەورە هەیە لەبارەى پڕۆژەى بودجە، هەموان هیوادارین بەو شێوەیە تێپەرێت کە دارێژراوە".

 

جوتیار عادل جەختیکردەوە، هەرێم بەتەواوى پابەندە بە دەستور و رێککەوتن لەسەر پشکەکەى و جێبەجێکردنى بودجە، هیچ پاساوێک نەماوەتەوە لەو بارەیەوە.

 

لەبارەى خاڵە سنورییەکانیشەوە، وتەبێژى حکومەتى هەرێم دەڵێت "هەرێم پابەندە بەهەر میکانیزم یان رێککەوتنێک لەبارەى دەروازە سنورییەکان لە چوارچێوەى دەستور کە باس دەسەڵاتى هاوبەشى هەرێم و بەغدا دەکات لەو بارەیەوە".