گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەوڵى هاوردەکردنى ئۆتۆمبیلى قەدەغەکراو شکستیپێهێنرا

2021.01.08 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵى هاوردەکردنى ئۆتۆمبیلى قەدەغەکراو شکستیپێهێنرا

ناس کورد-

 

دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق شکستپێهێنانى هەوڵى بەقاچاخ هاوردەکردنى ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێلى رێگەپێدراو راگەیاند لە بەندەرى ئوم قەسر لە پارێزگاى بەسرە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دەستەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە بەندەرى ئوم قەسر دەستبەسەر دوو کۆگادا گیراوە کە ۆتۆمبیلى مۆدێل نزمى تێدا بووە و بەپێی یاسا رێگە بە هاوردەکردنیان نادرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستبەسەرداگرتنى ئەو ئۆتۆمبێلانە لەناو گومرگى ئوم قەسردا بووە، دواى ئەوەى لە نوسینگەى هەواڵگرییەوە زانیارییان پێدراوە لەو بارەیەوە.

 

ژمارەى ئۆتۆمبیلە دەستبەسەرکراوەکان بەپێی بەیاننامەکە، شەش ئۆتۆمبێل بووە و رەوانەى پۆلیسى گومرگ کراون بۆ گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی بەرانبەر خاوەنەکانیان.

 

ماوەى چەند مانگێکە شەپۆلێکى هاوردەکردنى ئۆتۆمبیلى خوار مۆدێلى رێگەپێدراو بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

 

بەشێکى زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە کە دەوترێت لە وڵاتانى عەرەبی بەتایبەتى لە ئیماراتەوە هاوردەدەکرێن لەهەرێمى کوردستان کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرێت.