گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا پێشبینییەكان بۆ كۆتاییهاتنی وشكە زوقم و شەپۆلەكانی باران

2021.01.08 - 18:02
App store icon Play store icon Play store icon
دوا پێشبینییەكان بۆ  كۆتاییهاتنی وشكە زوقم و شەپۆلەكانی باران

 

ناس كورد ـ

چەند سەرچاوەیەكی جیاجیای كەشناسی باس لەوە دەكەن هەینی داهاتوو وادەی كۆتاییهانی وشكە زوقمی ئێستای كەشی ناوچەكە و دەستپێكردنەوەی شەپۆلەكانی دابارینە كە هەندێكیان رەنگە بەفریش لە خۆ بگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند سەرچاوەیەكی كەشناسی عێراقی و بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەكۆمەڵێك ڕوونكردنەوەی جیاجیادا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (8 كانونی دووەمی 2021)، پێشبینی دەكەن لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا كە هەینی داهاتوو دەكات بەرزە پاڵەپەستۆی سارد و وشكی لەسەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست یکشێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکات.

 

بەپێی ئەم پێشبینییە كەشناسییانە لەو شەپۆلانەی باران دوو بۆ سێ شەپۆلیان ناوچەكانی باكوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە كە هەندێكیان بەفریشی لەگەڵدایە لەسنوری هەر چوار پارێزگاكەی كوردستان (دهۆك، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە).

 

ئەم سەرچاوانە باس لەوەش دەكەن لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەگەری دابەزینی پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی هەیە لە شام و باكوری عێراق و هەرێمی كوردستان و باكوری كوردستان بەتایبەت لە چارەكی كۆتایی مانگی كانونی دووەمی 2021 دا.

 

بەپێی هەندێ شیكاریش كە پەیجی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە کۆتایەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە پێشبینی دەکرێت کاریگەری لالینا بەرەو کەمبوونەوە بچێت.

 

سەبارەت بە بارانبارین لەمانگەکانی داھاتوودا بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان پێشبینی ئەوە دەكات لەسەدا ١٠٪‏ باشتر بێت لەم مانگە وە لە مانگی ئازاردا لەسەدا ٢٠٪‏ باشتر ببێتەوە بەڵام ئەم رێژەیە بەھەمان شێوە لە خوار ئاستی ئاسای بارانبارینی وەرز و مانگەکەیە هەرچەند ڕاورد بەمانگەکانی رابردوو باشتر دەبێت.

 

 پێشبینییەكان كە جگە لە فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن كەشناسان (صادق عطیة، واثق سلامي، مصطفی الكبیسي) بڵاوكراونەتەوە باس لەئەگەری پەڕینەوەی باران دەكەن بۆ ناوەڕاستی عێراقیش بەڵام دەربارەی باشور هێشتا هەر نیگەرانی لەكەمی دابارین هەیە بۆ ئەمساڵ كە رێژەكەی كەمترە لە ساڵی پار.