گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چووە پاڵ 2016

2020؛ بە گەرمترين ساڵ لە مێژوودا دیاریکرا

2021.01.08 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
2020؛ بە گەرمترين ساڵ لە مێژوودا دیاریکرا

ناس کورد-

 

ساڵى رابردوو چووە پاڵ ساڵى 2016 و بووە گەرمترين ساڵ لە مێژووى هەسارەى زەويدا كە 1.25 پلە گەرمتر بووە لەو پلەیەى پێش سەردەمى پيشەسازى تۆمار كراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس (8ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، خزمەتگوزارى "كوبەرنيكوس"ى ئەوروپى بۆ گۆڕانگارى كەشوهەوا بڵاويكردوەتەوە، ساڵى 2020يش چووە پاڵ ساڵى 2016 لە گرتنى سەرەوەى ڕيزبەندى گەرمترين ساڵەكان لە جيهاندا و 1.25 پلە بەرزتر بووە لە سەردەمى پيشەسازى و هەمان پلەى گەرمى ساڵى 2016ى تۆمار كردووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵى ڕابردوو دياردەى "لانينيا"ى بەخۆيەوە بينيوە كە دەبێتە هۆى ساردكردنەوەى كەشوهەوا، لەكاتێكدا ساڵى 2016 دياردەى "ئيل نينيو"ى بەخۆيوە بينيوە كە دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى پلەكانى گەرما و ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى ئەو ساڵە 0.1 بۆ 0.2 پلەكانى گەرما بەرزتر بن، ئەگە ئەو دياردانە نەبوايە ئەوا ساڵى 2020 بە تەنها گەرمترين ساڵ دەبوو.

 

بەپێى داتاكان لە ئەوروپا پلەكانى گەرما لە ساڵى پێشوودا 0.4 پلە ساڵى 2019 بەرزتر بووە و 1.6 پلە لە ساڵەكانى 1981 بۆ 2010 بەرزتر بووە، هەروەها پلەكانى گەرمان بە بەراورد بە سەردەمى پێش پيشەسازى بەشێوەيەكى گشتى 2.2 پلە بەرزترن.

 

لاى خۆيەوە "زيكى هوسفازر" زاناى بوارى كەشناسى لە پەيمانگاى "برێكسرو" وتى، لە ساڵى هەفتاكانەوە هەموو دەيەيەك پلەكانى گەرما 0.2 پلە بەرز بووەتەوە.