گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەڕەشە و هۆشداریی لە ئیسرائیلەوە لەبارەى ’’هێرشى موشەکى لەخاکى عێراقەوە’’

2021.01.08 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشە و هۆشداریی لە ئیسرائیلەوە لەبارەى ’’هێرشى موشەکى لەخاکى عێراقەوە’’

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى دیارى ئەمنى ئیسرائیلى هۆشداریدا لە بوونى جموجۆڵ بۆ هێرشکردنە سەر تەل ئەبیب بە موشەک لە رێگەى خاکى هەردوو وڵاتى عێراق و یەمەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زوهر بالتى بەرپرسى بەشى سیاسی و ئەمنى لە وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەى "ئیلاف" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، وڵاتەکەى هێرشناکاتە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام بەرگرى لەخۆى دەکات ئەگەر هێرشبکرێتە سەرى.

 

وتیشى "جموجۆڵ هەیە دژى ئیسرائیل لە عێراق و یەمەن، موشەکى ئێرانى لەو وڵاتانە دروستدەکرێت و هەندێکى تر دەگوازرێتەوە یەمەن و عێراق بۆ لێدانى ئیسرائیل".

 

بەرپرسەکەى ئیسرائیل باسى لەوەشکرد، دەچنە هەر شوێنێک کە پلانى لێدابنرێت بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لەیەمەن و عێراق و هەر شوێنێک، "بەچڕى چاودێرى ئەوە دەکەین و دەگەینە هەر شوێنێک".

 

دەشڵێت فڕۆکە ئیسرائیلییەکانى ئێف -15 ئێف-16 ئێف -35 دەگەنە هەر شوێنێک کە بیانەوێت.