گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

پارتی قسە لەسەر یەکلاییکردنەوەى جێگرەوەى فرسەت سۆفی دەکات

2021.01.08 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی قسە لەسەر یەکلاییکردنەوەى جێگرەوەى فرسەت سۆفی دەکات

ناس کورد - کاروان مەحمود

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر باس لە دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات و دەڵێت، "ئەو پۆستە پشکی پارتییە و لە سەرکردایەتی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (8ی کانونی دووەمی 2021) وتی، "بەپێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی یەکەمە لە هەولێر بۆ ئەوەش ئەو پۆستە پشکی پارتییە و بەوەش لە ئێستادا سەرکردایەتی پارتی لە گفتوگۆدایە بۆ دیاریکردنی کاندیدێک."


باسی لەوەشکرد، بەپێی هەمواری یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ئێستادا هەرکەسێک مەبەستی بێت دەتوانێت سیڤی خۆی پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەڵام پێشتر دەبوو لە ئەنجومەنی پارێزگا کاندیدەکە دیاری بکرایە.


ڕاشیگەیاند، "بەپێی یاسا تا سێ مانگ جێگری پارێزگا دەتوانێت کارەکان بەڕێوەببات بەوەش لە ئێستادا دوای کۆچیی دوایی کاک د. فرسەت دوو مانگ تێپەڕنەبووەو هێشتا کات ماوە بۆ دیاریکردنی پارێزگا و بەوەش پێش وادەی یاسایی پارێزگار دیاری دەکەرێت."


سەبارەت بە کاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتی، "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی زۆر کەس بڵاوکراوەتەوە بەڵام لەلایەن پارتییەوە تائێستا کاندیدەکە یەکلا نەکراوەتەوە".