ناس کورد-
دوای ئەوەى لەناو یاریدا توشی جەڵتەی دڵ بوو، ئالێکس ئابولیناریۆ، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئالێکس ئابولیناریۆ لە یاری نێوان ئێف ئێس ئالڤیرکا و ئاونیو دی ئالمیریم لە خولی پلە سێی پرتوگالی توشی جەڵتەی دڵ بوو لەناو یاریدا.
Di laga itu, Alex yang berusia 24 tahun tiba2 tak sadarkan diri pada menit ke-27 laga FC Alverca vs Uniao de Almeirim hari Minggu lalu.
— MedioClubID (@medioclubID) January 7, 2021
Sempat dirawat di rumah sakit selama 4 hari, Kamis ini pihak klub mengonfirmasi Alex Apolinario sudah tiada. #IMC pic.twitter.com/PbmmrWKDMR
بەپێی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئاڵێکس دوای نیو کاتژمێر لە یارییەکە توشی جەڵتە بووە.
یەکسەر تیمی فریاگوزاری چارەسەری پێویستی بۆ دەکەن و دەیگەیەننە نەخۆشخانە، ئێوارەى ڕۆژی یەکشەممەى ڕابردوو دۆخی تەندروستی باشتر بووە، بەڵام دوێنێ پێنجشەممە یانەکەى گیانلەدەستدانی ناوبراوی لە نەخۆشخانە ڕاگەیاند.