گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش كۆتاییهاتن و بڵاوەپێكردنی گۆڕەپانەكان

راپۆرتێك: سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكان نزیك بووەتەوە

2021.01.08 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێك: سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكان نزیك بووەتەوە

ناس كورد _

چەند پەرلەمانتار و چالاكوانێكی عێراقی رایدەگەیەنن وادەی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكانی عێراق لەهەمووكات نزیكترە و لە ئێستاشدا شەوانە لە باشوری عێراق گردبوونەوە و جموجوڵ بەم ئاراستەیە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانتاری عێراق باسم خەشان و سیاسەتوان و چالاك جاسم ئەلحلفی لەمیانەی راپۆرتێكدا كە (العربي الجدید) ی چاپی لەندەن (8 كانونی دووەمی 2021) بڵاویكردووەتەوە جەخت دەكەنەوە بەم نزیكانە خۆپیشاندانە ناڕازییەكانی عێراق دەست پێ دەكەنەوە.

 

ئەم جەختكردنەوەیە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای زیقار بۆجاری دووەم لەماوەی هەفتەیەكدا كە ئەمەش دەرگا دەكاتەوە بۆ پێشبینی كردنی سەرهەڵدانەوەی لە پارێزگاكانیتر سەرباری بڵاوەپێكردنی گۆڕەپانەكان و كۆكردنەوەی خێمەی خۆپیشاندەران.

 

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات لە بەسرە و كەربەلا و دیوانیە و چەند شارێكیتری هێزە میلیشیاكان خەریكی گوشاركردنن لەچالاكان و بەتۆمەتی سووتاندنی بارەگاكانیان سكاڵای یاساییان لەدژ بەرزكردوونەتەوە، ئەمەش جۆرێك لەگرژی و كێبەركێی توندی دروست كردووە لەنێوان هێزە مەدەنی و هێزە مەزهەبییەكان كە جارێكیتر سەردەكێشێتەوە بۆ خۆپیشاندان لەنزیكترین وادەدا.

 

بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراقدا بەڕێوەبچێت، لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردنیش لەگەڵ ئەم پێشهاتە خۆپیشاندەران ناكۆكن لەنێوان بەشداریكردن لەرێگای لیست و قەوارەی سیاسی یان مانەوە وەك ئامرازی گوشار لە گۆڕەپانەكان.

خۆپیشاندانەكانی تشرینی 2019  لە شارەكانی عێراق بە دەوروبەری 600 قوربانی و سەدان بریندار كۆتاییهات بەهۆی بارودۆخی كۆرۆنا و بڕیاردان لەسازكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق.