گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل گری گرت و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە

2021.01.08 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل گری گرت و زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە

ناس کورد-
لە دهۆک ئاگر لە پیشانگایەکی ئۆتۆمبێل کەوتەوە و پۆلیسی دهۆک دەڵێت، "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (8ی کانونی دووەمی 2021) بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە پیشانگایەکی ئۆتۆمبیل کەوتووەتەوە و نۆ ئۆتۆمبێل سوتاون.

 

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خاوەنی پێشانگاکە نەزمی مستەفا ڕایگەیاند، نۆ ئۆتۆمبێل لە پێشانگاکەدا بوون کە بە هۆی شۆرتی کارەباوە سووتاون و زیانەکانی ئەو رووداوە بە زیاتر لە 200 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

 

نەزمی مستەفا گلەییشی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک کرد کە درەنگ فریای رووداوەکە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کەوتوون و دوای سووتانی بەشێکی هەر زۆری پێشانگاکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

 

ئەو خۆشخاڵی خۆشی نەشاردەوە کە رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

 

me_ga.php?id=2113me_ga.php?id=2112me_ga.php?id=2111