گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتەكە كوشتنی سولەیمانی و ئەبو مەهدییە

ڕوونكردنەوەیەكی یاسایی لەبارەی فرمانی دەستگیركردنی ترەمپ

2021.01.08 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەیەكی یاسایی لەبارەی فرمانی دەستگیركردنی ترەمپ

ناس كورد _

سەرچاوەیەكی دادوەریی عێراقی بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی راگەیاندووە دەرچوونی فرمانی گرتنی ترەمپ لە بەغدا "لە نوكتەیەكی ڕەش" دەچێت و هیچ دەرفەتێك بۆ جێبەجێكردنی نییەو كاری دادگاكانی ئەمەریكایە نەك عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی رۆژنامەكە ئەمڕۆ (8 كانونی دووەمی 2021) لەزاری سەرچاوەیەكی دادوەرییەوە بڵاویكردووەتەوە ئەو فرمانی گرتنەی دوێنێ لەبەغدا بۆ ترەمپ دەركراوە تەنها بۆ بەكارهێنانی ناوخۆییەو هیچ كاریگەرییەكی نابێت و دەرفەتێك بۆ جێبەجێكردنی نییە.

 

سەرچاوەكەی ئەوەشی ئاشكراكردووە كە فرمانەكە لەژێر گوشاری لایەنەكانی حەشدی شەعبی دەركراوە كە زەرەرمەندن لە كەیسی هێرشەكەی فڕۆكەخانە و دەڵێت "سیستمێكی داوەریی گەندەڵكاران و بكوژانی ئاشكرای لەناوخۆی عێراقدا بۆ دەستگیرنەكرابێت چۆن دەتوانێت سەرۆكی بەهێزترین دەوڵەتی دنیا دەستگیر بكات". 

 

لەلایەكیترەوە تاریق حەرب كە شارەزای یاساییە پێیوایە ئەوەی كراوە هاوتایە لەگەڵ یاسا ئەگەرچی سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكی وڵاتانیتر بەپێی رێككەوتنی جنێف حەسانەیان هەیە. حەرب باس لەوەدەكات دەركردنی ئەو فرمانە دەبوو بكرێت چونكە تۆمەتبار بەهیچ جۆرێك هاوكاری لێكۆڵینەوە ناكات. 

 

دوێنێ پێنج شەممە (7 كانونی دووەم) بە تۆمەتی كوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشوی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، دادگایەكی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا دەركرد.

بەرەبەیانی 3 كانونی دووەمی 2020 ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی ئێران و 8 لە پاسەوان و یاریدەدەرەكانیان لە هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە شاری بەغدا كوژران.