گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سروە عەبدولواحید: کوڕەکانى تاڵەبانى بەرپرسن لە ژیانى شاسوار عەبدولواحید

2019.05.23 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
سروە عەبدولواحید: کوڕەکانى تاڵەبانى بەرپرسن لە ژیانى شاسوار عەبدولواحید

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سروە عەبدولواحید خوشکى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جولانەوەى نەوەى نوێ لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، "کوڕەکانى تاڵەبانى بەرپرسیارن لە تەندروستى شاسوار عەبدولواحید". . ئەوەشى ڕاگەیاندووە، هەر بارودۆخێکى خراپ لە تەندروستى شاسواردا ڕوبدات ئەوا بەرپرسیارێتى تەواو لە ئەستۆى "کوڕەکانى تاڵەبانی"یە. . ئەو وتانەى سروە عەبدولواحید پاش ئەوە هات کە نەوەى نوێ ڕایگەیاند، تەندروستى سەرۆکى جوڵانەوەکە لە زینداندا ناجێگیرە بەهۆى ئەوەى مانى لە خواردن گرتووە. . پاش ئەوەى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچوو، ڕۆژی 16ی ئایاری 2019، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ چووە دادگاى سلێمانى و پاشان دەستگیرکرا. . ناس کورد ئاشکرای کرد کە چەند كەسێك لە خانەوادە و كەسوكاری لە زیندان سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کردووە و بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی تایبەتیش "شاسوار لە ئاسایش لە زیندانی تاكەكەسی بەندكراوە و نیگەرانە".   https://twitter.com/srwa_qadir/status/1131287610524086273 . .