گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەى نرخی دۆلار

2021.01.08 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەى نرخی دۆلار

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەیەک ئەمجام دەدرێت بۆ دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ زیادکردنی سود و قازانجەکان لە ڕێکارەکانی زیادکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکیدا لەبارەى ڕێکارەکانی زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی کانونی دووەمی 2020) دەڵێت، "وەزارەتی دارایی بە باشی دەزانێت کە دەبێت هەندێک ڕێکار بگرێتەبەر بۆ زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕینی نرخی دۆلار، بەڵام وەزارەتەکە بەهۆی هەستیاری بابەتەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا نەیکردووە."

 

دەشڵێت، "لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وەزارەتی دارایی چەندین گفتوگۆ و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی حکومەت و دەرەوەى حکومەتدا کردووە لەبارەى چاودێریکردنی گۆڕانکاری نرخی دۆلار، هەفتەى داهاتوو ئەو گفتوگۆ و کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن لەگەڵ کەسانی ئابوری لە کەرتی گشتی و تایبەت و وەزارەتی دارایش بەرنامەیەکی باشی هەیە بۆ زیادکردنی سود و قازانج لە گۆڕانکاری دۆلار."

 

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە کە "هیوادارین ئەم ڕێکارانە هاوکات بن لەگەڵ گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق."

 

جەختی کردووەتەوە کە "ڕێکارەکانی سیاسەتی سەرەکی بۆ پاراستنی هەژار و لێقەوماوان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیرکراوە."