گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سائیرون ’’ڕێککەوتنێکی سیاسی’’ بۆ ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن پێکەوە ئاشکرا دەکات

2021.01.08 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
سائیرون ’’ڕێککەوتنێکی سیاسی’’ بۆ ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن پێکەوە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر دەڵێت، ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە بۆئەوەى هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە یەک کاتدا ئەنجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


موزەفەر فەزڵ، پەرلەمانتاری هاوپەینێتی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق (8ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، هەموو فراکسیۆنە سیاسییەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە یەک کاتدا  و پێکەوە بکرێت.


باسی لەوەشکردووە، ئەو دەنگۆیانە باس لەوە دەکەن کە هەڵبژاردنەکان 23 یاخود 29ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام دەدرێت هەر دەنگۆن، کۆمسیۆن بڕیار لەسەر گۆڕانکاری لە وادەى هەڵبژاردنەکاندا دەدات.

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی 6ی حوزەیرانی دیاری کردووە وەک وادەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کۆمسیۆنیش دەڵێت ئامادەیە و لایەنە سیاسییەکانیش ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە. 

 

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەرگای تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکانی کردەوە و وتی، "ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەى دەیانەوێ بەشداری هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 بکەن دەتوانن لە 9ی کانونی دووەمی 2021 سەردانی کۆمسیۆن بکەن تاوەکو 16ی کانونی دووەمی 2021.

 

وتیشی، وادەى وەرگرتنی لیستی کاندیدانیش لە 9ی کانونی دووەم دەستپێدەکات تاوەکو 28ی کانونی دووەم.