گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێ ڕەزامەندى کۆنگرێس

سیناتۆرێکى ئەمریکى: ترەمپ هەڕەشەکانى ئێران بەکاردەهێنێت بۆ فرۆشتنى تەقەمەنى بە سعودیە

2019.05.23 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
سیناتۆرێکى ئەمریکى: ترەمپ هەڕەشەکانى ئێران بەکاردەهێنێت بۆ فرۆشتنى تەقەمەنى بە سعودیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- سیناتۆرێکى ئەمریکى ڕایدەگەیەنێت، کابینەکەى ترەمپ دەیەوێت لە رێى فشارەکان و ئاڵۆزیەکانى لەگەڵ ئێران بەکاربهێنێت بۆ فرۆشتنى بۆمب و تەقەمەنى ئەمریکى بە سعودیە بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێسى ئەمریکى. . کریس مۆرفى سیناتۆرى ئەمریکى لە تویتەرى خۆیەوە هۆشدارى داوە لەوەى "ترەمپ دەیەوێت بۆشاییەکى یاسایی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەى دەرباز بێت لە یاسای سنوردارکردنى فرۆشتنى چەک، بۆ ئەوەى پرۆسەى فرۆشتنى بۆمب بە سعودیە جێبەجێ بکات، بە بێ گەڕانەوە و ڕەزامەندى کۆنگرێس، کە ڕەنگە لە ماوەى ئەم هەفتەیەشدا ئەوە ڕوبدات". .   یاریدەدەرەکانى کۆنگرێس لەو بارەیەوە بە میدیاکانى ئەمریکایان ڕاگەیاندووە، یاسایەک هەیە "لە بارى لەناکاودا، سەرۆکى ئەمریکا بۆى هەیە مامەڵەى فرۆشتنى چەک و تەقەمەنى بکات بە بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس".   . چەند سیناتۆرێکى نزیک لە ترەمپ هۆشدارى ئەوەیان داوە، پشتگیرى ناکەن گەر ترەمپ بیەوێت لەپشت کۆنگرێسەوە هەر مامەڵەیەک بکات. https://twitter.com/ChrisMurphyCT/status/1131226704926650369 . .