ناس کورد-
دەزگای هەواڵگریى سەربازیى عێراق ئاشکرایکرد، دوو داواکراویان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان لە هەرێمى کوردستانەوە گەڕاوەتەوە پارێزگاى نەینەوا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەواڵگرى عێراقى (پێنجشەممە 7ى کانونى دووەمى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەوتەوە، لە پرۆسەیەکى تایبەتى پێشوەختدا و بەپێى زانیارى وردى هەواڵگرى و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشى هەواڵگریى فەرماندەیى پرۆسەکانى نەینەوا کەسێک دەستگیر کراوە کە لەلایەن دادگاى نەینەواوە بە مادەى 4ى تیرۆر داواکراو بووە.
ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى کەسى داواکراو کە یەکێک بووە لە چەکدارەکانى ولایەتى نەینەواى داعش لە هەرێمى کوردستانەوە گەڕاوەتەوە.
باسى لەوەشکردوە، هەروەها لەناوچەى ئەبو فەراج لە ئەنباریش کەسێکى تر دەستگیر کراوە کە بەهەمان شێوە بە مادەى 4ى تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە، پرۆسەکە بەپێى زانیارى وردەى هەواڵگرى ئەنجام دراوە.