گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هۆشیار زێبارى: گفتوگۆ هەیە بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى گەورە

2021.01.07 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار زێبارى: گفتوگۆ هەیە بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى گەورە

ناس کورد- 

سەرکردەیەکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت، ئاراستەیەک هەیە بەرەو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوودا بە هاوپەیمانێتیەکى سیاسى گەورە کە لەسەرجەم لایەن و نەتەوەکان پێکهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێبارى، ئەندامی مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان (پێنجشەممە 7ى کانونى دووەمى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، باسى لەوەکرد، لەئێستادا گفتوگۆیەک هەیە لەناو حزبە کوردیەکاندا لەسەر ئەگەرى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوو بە هاوپەیمانێتیەکى سیاسى گەورە کە لەسەرجەم لایەن و نەتەوە و ئایینەکان پێکهاتووە.

 

وتیشى، لەئێستادا گفتوگۆکان لەسەر کوتلە سیاسیە سونیەکانى نزیک لە حزبە کوردیەکانە، هەروەها کوتلە شیعیەکان و دواتریش پێکهێنانى هاوپەیمانێتى لەگەڵیاندا بە یەک لیستى نیشتمانى.

 

زێبارى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، تائێستا گفتوگۆکان نەگەیشتونەتە کۆتایى لەو بارەیەوە، بەڵام تائێستا لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت لەناو ناوەندە کوردستانیەکان، ئەوەى لەئێستادا پێشنیار کراوە ئەوەیە کە ئەو هاوپەیمانێتیە بە بەشدارى ئەو کوتلە کوردیانە دەبێت کە سەنگیان هەیە نەک کەسەکان، هەروەک لە هەڵبژاردنەکانى پشوو ڕویاندا.