گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق: دابەزاندنى نرخى دینار دەبێتە هۆى بوژانەوەی ئابورى

2021.01.07 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق: دابەزاندنى نرخى دینار دەبێتە هۆى بوژانەوەی ئابورى

ناس کورد- 

قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق ڕایگەیاند، دابەزاندنى نرخى دینار بەهۆى پاشەکشەى داهاتى نەوت و کاریگەرییەکانى قەیرانى ئابوریى جیهانى بوو ئەوەش سەرەڕاى کۆرۆنا، ئەو سیاسەتەش دەبێتە هۆى بوژانەوەى ئابوریى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێڕاق لە ڕاگەیەندراوێکدا (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردوەتەوە، ڕاوێژکارییەکە وەرشەیەکى کارى بەناونیشانى "دابەزاندنى نرخى دراوى نیشتمانى و کاریگەریەکانى لەسەر ئابوریى نیشتمانى" سازکردووە و ئەعرەجى و چەندین بەرپرس و ڕاوێژکار و مامۆستاى زانکۆ و کەسانى پیشەیى و تایبەتمەند لەبوارى ئابوریدا تێیدا بەشدار بوون.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەعرەجى لە وتەیەکدا باسى لەوەکردووە، "ڕێوشوێنە چاکسازیەکانى حکومەت تایبەت بە نرخى دراوى نیشتمانى بۆ ئەوە بوو بتوانین لەگەڵ پاشەکشەى داهاتى نەوت و کاریگەریەکانى قەیرانى دارایى جیهانى کە هەموومان دەیزانین بڕۆین".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوەش سەرەڕاى کاریگەریەکانى پەتاى کۆرۆنا لەسەر جیهان، ئەم سیاسەتە لەوانەیە ببێتە هۆى بوژانەوەى ئابوریى عێڕاق و وڵات بخاتەوە سەر ڕێگەى ڕاست.