گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆکوشتنێکی دیکە لە دهۆک

دهۆک؛ گەنجێکی دیکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.01.07 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
دهۆک؛ گەنجێکی دیکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 ناس کورد-

لە کەمپی قادیا لە سنوری قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک گەنجێکی ئێزدی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەوەش چوارەمین حاڵەتی هاوشێوەیە لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا و حەوتەمین حاڵەتە لەماوەی حەوت ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو لە کەمپی قادیای تایبەت ئاوارەکانی شنگال لە زاخۆ گەنجێکی ئێزدیی تەمەن 21 ساڵی خۆی خنکاند.

 

وتیشی، دوای بردنی بۆ پزیشکی دادی زاخۆ و ئەنجامدانی توێکاری، تەڕمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی کرا.

 

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە و کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی سەلما سەعید لە کەمپی بێرسڤێی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆی سەربە پارێزگای دهۆک خۆی خنکاند.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە سنوری پارێزگای دهۆک و بەتایبەتی لەناو کەمپی ئاوارە ئێزدییەکاندا زیادیکردووە و لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا سێ کچ و کوڕێک کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، بە گشتییش لەماوەی حەوت ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای دهۆک حەوت کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.