گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

’’لە دەرەوەی یاسا’’ خزمەتی پێنج دادوەر لە هەرێم درێژکراوەتەوە

2021.01.07 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە دەرەوەی یاسا’’ خزمەتی پێنج دادوەر لە هەرێم درێژکراوەتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، مانگی ڕابردوو پێنج دادوەر بەهۆى خانەنشین بونیانەوە موچەکانیان ڕاگیراوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک "لە دەرەوەی یاسا" جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و موچەیان پێدراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (7ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوو دوای ئاگادار کردنەوەی دەستەی دەستپاکی لەلایەن لیژنەکەیانەوە کە خزمەتى پێنج دادەوەر لە دەرەوەی یاسای خانەنشینی درێژکراوەتەوە و موچەیان بۆ خەرجدەکرێت بڕیاردرا مووچەکانیان ڕابگیرێت.

 

وتیشى، "بەڵام دوای چەند ڕۆژێک موچە بۆ ئەو پێنج داوەرە خەرجکراوە و گەڕاونەتەوە سەرکارەکانیان".

 

سەرچنار ئەحمەد باسى لەوەشکرد، "دەستەی دەستپاکیان بانگهێشتى لیژنەکەیان کردووە و بەدواداچوونیان کردووە و بەڵیندراوە بۆ ئەم مانگە جارێکی دیکە داوا لە وەزارەتی دارایی بکرێت مووچەکانیان ڕابگیرێت."

 

رونیشیکردەوە، "درێژکردنەوەی خزمەتى ئەو پێنج دادوەرە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە بووە و بەهۆی ئەوەى پێویستییان بووە لە دادگای تەمیز، بۆ ئەوەش بڕیاردراوە نوسراوێکی دیکە بۆ وەزارەتی دارایی بکرێت و لەم مانگەوە موچەکانیان ببڕێت و ئێمەش بەدواداچوون دەکەین".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، جگە لەوە لە ئێستادا کارکراوە بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی سێ کەسی دیکە لە داواکاری گشتی کە دوانیان لە ڕاپەڕینە و یەکێکیان لە دهۆکە.