ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم هەنگاوی نا بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر کۆبووەوە .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " بە سەرپەرشتی و چاودێری وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر Pfizer-BioNTech لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن لێژنەی باڵای پسپۆڕی ڕاوێژکاری بۆ دابینکردنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو."
یەکەم هەڵمەتی کوتان دژی کۆرۆنا بە ڤاکسینی فایزەر، 7ی کانونی یەکەمی 2020،، لە بەریتانیا دەستیپێکرد، دوای ئەوەی یەکەم وڵاتبوو کە ڤاکسینی دژی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەری پەسەندکرد.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پێویستە %60 بۆ %70ی دانیشتووانی جیهان ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنن بەمەبەستی راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و لەناوبردنی.