گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەربەستى 55 دۆلارى بڕى

نرخى نەوتى بەسرە برێنتى تێپەڕاند

2021.01.07 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوتى بەسرە برێنتى تێپەڕاند

ناس کورد-

 

نرخى نەوتى خاوى بەسرە بەربەستى 55 دۆلارى تێپەڕاند و پێش نرخى نەوتى برێنت کەوت کە پێوەرێکى جیهانییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق (7ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، نرخى بەرمیلێک نەوتى بەسرە ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان 55 دۆلارى تێپەڕاندووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە نەوتى برێنت ئەمڕۆ بەرزترین نرخ کە تۆماریکرد 54 دۆلار و 859 سەنت بووە و بەرزترین نرخى نەوتى خاوى تەکساسیش 51 دۆلار و 308 سەنت بووە.

 

نرخى نەوت بەگشتى ماوەى چەند رۆژێکى رووى لەبەرزبوونەوە کردووە، دواى کەمبوونەوەى بەرچاوى ئاستى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا و راگەیاندنى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن سعودیەوە.