گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پەرلەمانتارێکى پارتى: هەرێم ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە جێبەجێ دەکات

2021.01.07 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: هەرێم ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە جێبەجێ دەکات

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى پارتى ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەى کە هەولێر و بەغدا پێگەیشتوون لەسەر بودجەى ساڵى 2021، حکومەتى هەرێم جێبەجێی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دیار بەروارى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى لەبەغدا (7ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، هەموو بەندەکانى ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و هەولێر خراونەتە ناو پڕۆژە بودجەى ساڵى 2021 ەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتى هەرێم سوورە لەسەر پابەندبوون بەو بەندانەوە کە پەیوەستە بە ئەرک و مافەکانى هەرێمەوە لەبەرامبەر بەغدا.

 

بەروارى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پەرلەمان لە هەنگاوى دەستپێکردنی خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەکە نزیکبووەتەوە و خاڵى سەرەکى وردبوونەوەیە لەسەر داهاتە داراییەکانى فیدراڵیی بەشێوەیەکى گشتى کە نەوت و گازى سروشتى و داهاتە سنورییەکان دەگرێتەوە.

 

پەرلەمانتارەکەى پارتى باسى لەوەش کردووە، ئەو پڕۆژە بودجەیەى کە حکومەت ڕادەستى پەرلەمانى کردووە زۆر ڕوونە و بەپێى ڕێککەوتنەکەش هەرێم 250 بەرمیل ڕۆژانە ڕادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ دەکات و هەروەها ڕادەستکردنى 50% داهاتى خاڵى سنورییەکان و لەبەرامبەریشدا بەغدا 12.67% ڕەوانەى هەرێم دەکات.

 

بەروارى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ڕێکەوتنى نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چەند پرسێکى تر دەگوزارێتەوە لەوانە هەڕەشە ئەمنیەکان لەسەر ئاستى عێراق و هەماهەنگى نێوان سەرجەم هێزە سەربازییەکان بەپێشمەرگەشەوە.