گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەو خەونە بەدینایەت’’

سەرکردەیەکى شیعە: هەرێم چاوی لەبەندەری فاوە بەڵام بەغدا متمانەی پێی نییە

2021.01.07 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى شیعە: هەرێم چاوی لەبەندەری فاوە بەڵام بەغدا متمانەی پێی نییە

ناس کورد-

 

باقر جەبر ئەلزوبەیدی دەڵێت دەسەڵاتدارانی هەرێم چاویان بڕیوەتەوە سوودمەندبوون لە پرۆژەی رێگای حەریر كە لەبەندەری فاوەوە بەرەو توركیا دەڕوات بەڵام بەغدا متمانەی نییە و پرۆژەی جێگرەوەش هەیە بۆ ئیبراهیم خەلیل. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەسایەتی سیاسی شیعە و وەزیر لە سێ كابینەی پێشووتری حكومەتی عێراق لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەلزوبەیدی لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ (7 كانونی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات لەپاش پاشەكشەی پێگەی ئابووری هەولێر لەبەرامبەر بەغدا لەپاش ریفراندۆم و تێكشكانی داعش، ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان چاویان لەوەیە ببنە پردی گەیەنەر لەو رێگای حەریرەی لەچینەوە دێت بۆ بەندەری فاوی گەورە و بەرەو وڵاتانی سوریا و توركیا هەڵدەكشێت، "بەڵام ئەم خەونە بەدینایەت چونكە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان متمانەی خۆی لەدەستداوە لەلایەن بەغداوە پاش ئەوەی دەستی گرت بەسەر سامان و داراییە فیدراڵییەكان.

 

زوبەیدی كە ئێستا سەرۆكایەتی قەوارەیەك دەكات بەناوی "الإنجاز" و یەكێكە لە سەركردە شیعەكانی شوێنكەوتەی ئێران، پێشنیاری ئەوەشی كردووە بەغدا كەڵك لەو 8_9 كیلۆمەترە سنوورە وەربگرێت كە راستەوخۆ نەینەوا دەبەستێتەوە بە توركیاوە بۆ تێپەڕاندنی خاڵی سنوریی ئیبراهیم خەلیل لە پارێزگای دهۆك.

 

ئەلزوبەیدی هەرێم بەوە تۆمەتبار دەكات ئابوورییەكەی راسدەتی كۆمپانیاكانی توركیا و ئیمارات كردووە. 

 

بەندەری فاوی گەورە یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژییەكانی عێراق كە قۆناغی یەكەمی بەگوژمەی زیاتر لە 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار جێبەجێكردنی سپێردراوە بە كۆمپانیای دایۆی كۆری و دەسەڵاتدارانی عێراق هیوای ئەوەیان هەیە ببێتە سەرچاوەیەكی گەورەی داهات و جموجوڵی بازرگانی بۆ گرێدانی چین بە توركیا و ئەوروپا لەرێگای كەناڵێكی وشكانییەوە كە یان لەهەرێمی كوردستان یان لە بەشەكانیتری باكوری عێراقەوە گوزەر دەكات.