گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی سزادانی ئەو کەسانەی دوو موچەیان هەیە

2021.01.07 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی سزادانی ئەو کەسانەی دوو موچەیان هەیە

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دوو موچەیان هەیە و موچەکانیان دەبڕدرێت سزا نادرێن و ئەوان بەتەمای تۆڵەکردنەوە لە هیچ کەسێک نین، بەڵکو چاکسازی دەکەن، وتیشی، داهاتی حکومەت زیادیکردووە و خەرجییەکان کەمیکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ڕێکخستنەوە بۆ داهات و خەرجییەکان بکات و ڕێخستنەوەش بۆ گرێبەستی ئەو کۆمپانیایانە بکات کە لە دەروازە سنورییەکان کار دەکەن، هەروەها دروستکردنی هێزێکی هاوبەش بۆ ڕێگریکردنی لە کاری قاچاخچێتی.

 

وتیشی، کاری قاچاخچێتی کاریگەری لەسەر داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە و هەوڵی جدییان داوە بۆ ڕێگریکردن لە کاری قاچاخچێتی ڕێکخراو و ئەرکی حکومەتە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی لەو بوارەدا.

 

سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، ڕایگەیاند، ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا و ئومێد دەکەن کە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرێت و پشکی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

 

سەبارەت بە چوونی شاندی سیاسیی بۆ بەغدا، جوتیار عادل هیچ ئاماژەیەکی بە چوونی شاندی سیاسی هەرێم نەکرد بۆ بەغدا و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانیش باسی لەوەکرد، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و دڵنیایان دەکەنەوە کە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەت دابینکردنی موچەیە و بەمزووانەش وادەی دابەشکردنی ئاشکرادەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی ئامادەکارید دەکات و هەرکات داهاتی پێویست ئامادەبوو ئەوکات دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

 

هاوکات لەبارەی ڕاگرتنی موچەی ژمارەیەک کەس لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیدا کە نزیکەی 40 هەزار کەسن، ڕایگەیاند، ئەو کەسانە موچەیان نەبڕدراوە، بەڵکو ڕاگیراوە و پێداچوونەوە و وردبینی تێدا دەکرێت و دواتر ئەوەی کە شایستە نەبێت موچەکەی دەبڕدرێت.

 

وتیشی، ئەو کەسانەی دوو موچەیان هەبووە و موچەکانیان دەبڕدرێت، سزا نادرێن و ئەوان تۆڵە لە کەس ناکەنەوە، بەڵکو چاکسازی دەکەن.

 

باسی لەوەشکرد، لەماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئەو کارانەی کردوویانە، داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و خەرجییەکانی کەمیکردووە.