گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشە هەڵپەسێردراوەکان

سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئەمەریکا گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان کرد

2021.01.07 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی ئەمەریکا گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان کرد

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لە بەكارهێنانی زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی کێشە هەڵپەسێردراوەكان و رێزگرتن لە سەروەری و رەتكردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق (پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2021) لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و سەبارەت بە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، "لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پەرەپێدانی ئاسۆی هاریكارییەكان لە بوارە جیاجیاكان لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و ھێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان."

 

ئەوەش هاتووە، "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختكرایەوە لە گرنگی كەمكردنەوەی گرژییەكان و ڕەتكردنەوەی ناکۆکییەکان و پشتیوانیكردن لە هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ھاوکات دووپاتکرایەوە لە بەكارهێنانی زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی کێشە هەڵپەسێردراوەكان و رێزگرتن لە سەروەری و رەتكردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان."