گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’هیچمان بەدەستەوە نەماوە’

سەرۆکى بەرازیل مایەپوچ بوونى وڵاتەکەى راگەیاند

2021.01.07 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى بەرازیل مایەپوچ بوونى وڵاتەکەى راگەیاند

ناس کورد- 

سەرۆکی وڵاتی بەرازیل ڕایگەیاند وڵاتەکەی مایەپوچ بووە، بەهۆى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەوتەى ئەو "ڕاگەیاندنە بێ سودەکان" ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە گەورەکردنی پرسەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "فرانس پریس" ( 6ی کانوونی دووەمی 2021) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، جاییرپۆلسۆنارۆ سەرۆکی بەرازیل ڕایگەیاندووە "هیچمان بەدەستەوە نەماوە بۆ ئەوەی بتوانین ڕوبەڕوی ئەو قەیرانە ئابورییە ببینەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی گرتووین".

 

وتیشى "بەرازیل لە ئێستادا مایە پوچە، قەیرانەکەش زیاتر دەستی ڕاگەیاندنی تێدایە کە پرسەکەیان زیاد لە سنوری خۆی گەورەکردووە، هاوکارییەکانمان کۆتایی پێ هاتووە کەلەماوەی پێشوودا ملیۆنها هاووڵاتی لە نەداری وهەژاری ڕزگارکرد".

 

ئەوە لەکاتێکدایە  لەسەروبەندی وەرگرتنی پۆستەکەی وەک سەرۆکی بەرازیل  پۆلسۆنارۆ بەڵێنی ئەوەی دابوو کەدۆخی ئابوریی وڵاتەکەی چاکبکاتەوە.

 

لەئێستادا وڵاتی بەرازیل لە لە دوای ئەمەریکا  بەریتانیاوە دێت لەزۆرى ژمارەی توشبوون بە ڤیرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان.