گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕە پارەکە ئاشکراکرا

پارەى سێ مانگى وانەبێژان بەیەکەوە خەرجدەکرێت

2021.01.07 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
پارەى سێ مانگى وانەبێژان بەیەکەوە خەرجدەکرێت

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، پارەى سێ مانگى کۆتایی ساڵى رابردووى وانەبێژان خەرجدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسلان حەمە سەعید لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە،پاش کۆبوونەوەی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاری هەردوو وەزارەتى پەسەندکرد بۆ خەرجکردنى پارەى وانەبێژان.

 

وتشى و بریاردرا  بۆ مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ برەپارەیەکی بڕاوەی مانگانە ( مقطوع) وەک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج بکرێت بەم شێوەیە:

 

١- هەڵگری بروانامەی بکالۆریۆس و سەروتر بری (٣٠٠٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.

 

٢- هەڵگری بروانامەی دبلۆم (٢٥٠٠٠٠) دووسەدو پەنجا هەزار دینار.