ناس کورد-
لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هاووڵاتیان ڕوویان لەکڕینی تمەن کردووە و خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراویش دەڵێت "خواست لەسەر تمەن زیادیکردووە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار غەریب خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە "ناس کورد"ى وت "تمەن ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکان خواستی لەسەرە نرخی 100 دۆلار ئەمڕۆ بە 2 ملیۆن و 535 هەزار تمەنە لەکاتێکدا دوێنێ بە 2 ملیۆن و 600 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.
وتیشى، هۆکارەکەشی ئەو ڕووداوانەیە لە ئەمریکا ڕویداوە و باس لە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ترامپ دەکرێت بەوەش خەڵک ڕووی لە کڕینی تمەن کردووە.