گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکەم دەستلەکارکێشانەوە لەکۆشکى سپى دواى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس

2021.01.07 - 13:07
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم دەستلەکارکێشانەوە لەکۆشکى سپى دواى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس

ناس کورد-

 

جێگرى راوێژکارى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئاسایشى نەتەوەیی نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد، دواى هێرشکردنە سەر کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانى دۆناڵد ترەمپەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى (7 كانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، مات بوتينجر جێگرى راوێژکارى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئاسایشى نەتەوەیی نامەى دەستەکارکێشانەوەى لە پۆستەکەى پێشکەش کردووە.

 

پێشتر کەناڵەکە ئاماژەى بەوەکردبوو، دواى هێرشکردنە سەر باڵەخانەى کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانى ترەمپەوە، چاوەڕواندەکرێت ژمارەیەک یاریدەدەرى ترەمپ دەستلەکاربکێشنەوە، لەناویاندا روبەریت ئۆبراین راوێژکارى ئاسایشى نیستیمانى و کریس لیدل گەورە فەرمانبەرى کۆشکى سپى.

 

لایەنگرانی ترەمپ شەوی رابردوو هەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تر برینداربوون، زیانی مادی زۆریش بە باڵەخانەی كۆنگرێس كەوت كە تەلارێكی مێژوییە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.   

 

كۆنگرێسی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە (7 كانونی دووەمی 2021) سەركەوتنی جۆ بایدنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەسەندكرد پاش بەدەستهێنانی زیاتر لە 270 دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەكان كە ئەمەش ژمارەی داواكراوە بۆ سەركەوتن بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمەریكا.     

  

بەپێی دوا ئەنجامە پەسەندكراوەكانیش بایدن 306 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ و بەم پێیەش دۆسیەی ناكۆكییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەفەرمی كۆتاییهات.