کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پشتبەستنی زۆر بە سامانی نەوت جۆرێك لە سستی و تەمەڵی دروستكردووە لە هەرێمی كوردستان.
قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تى حوكمڕانیی ئەليكترۆنی باسی لە دۆخى خراپى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان کرد و ڕایگەیاند، "پشتبەستن بە نەوت سستی کردووین و کۆمەڵگه‌ی کوردستان نزیكەی 70%ی گەنجە و زۆربەی هەرە زۆریان تەكنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا بەكاردەهێنن، بۆیە دەكرێت هەنگاو بەرەو ئەوە بنێین کەمتر پشت بە نەوت ببەستین".
قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان له بە ئەلیکترۆنیکردنی حكومه‌ت ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد، "هه‌رێم لە دۆخێکی دژوار و پڕ لە قەیرانی ئەمنی و سیاسی و ئابوری هەنگاوەکانی حکومڕانی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد."
جێگره‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕاشیگەیاند، "یاسا كۆنەكان كە پێویستیان بە هەمواركردنەوەیە هەیە."