گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم لێدوانى ئێران لەبارەى روداوەکانى کۆنگرێسى ئەمەریکا 

2021.01.07 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى ئێران لەبارەى روداوەکانى کۆنگرێسى ئەمەریکا 

ناس کورد- 

لەکاردانەوەى ڕوداوەکەى ئەمەریکادا ئێران هاتە دەنگ و حەسەن ڕۆحانى ڕایگەیاند، ئومێد دەکەین ئەو ڕوداوە ببێتە پەند و عیبرەت بۆ بەرپرسانى دواى ترەمپ و چیتر شەڕانگێزى کەسانى نەخوێندەوار نەبنە بەڵا و کارەسات بۆ ئەو وڵاتە و جیهان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵێکى بەشى فارسى ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران لەمیانەى بەڕێوەچوونى ڕێوڕەسمێکى تایبەت بەوەزارەتى کشتوکاڵى وڵاتەکەى لەسەر ڕوداوى هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسى ئەمەریکا (7ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند "ئەوەى شەوى ڕابردوو ڕوویدا توندڕەوى بوو".

 

ڕۆحانى وتیشى، پیشانیاندا دیموکراتى ڕۆژئاوایى چەندە شکستخوارد و بێ بنەمایە گەرچى لەڕووى پیشەسازییەوە پێشکەوتوون بەڵام پۆپۆلسیتێک وا چوار ساڵە ئابڕوى ئەو وڵاتەى برد و بەڵا و کارەساتى زۆریشى بەسەر ناوچەکەدا هێنا.

 

ڕۆحانى وتیشى "ئەوەتا دەبینین کاتێک کەسێکى ناساغڵەم دەسەڵات دەگرێتە دەست چ کێشە و بەڵایەک بۆ وڵاتەکەیى و دونیا دەخوڵقێنێت". 

 

سەرۆک کۆمارى ئێران هیواشى خواست، ئەو ڕوداوە ببێتە پەند و عیبرەت بۆ هەموو دەسەڵاتدارانى ئەمەریکا لەدواى ڕۆشتنى ترەمپ دەسەڵاتدەگرنە دەست قەرەبووى ئەو زیانە بکەنەوە و هەروەها وتى "ئومێدەوارم شەڕانگیزى خەڵکانى نەخوێندەوار لە بەڕێوەبردنى وڵاتدا بۆ بەرژەوەندى بنەماڵەیى و تاکەکەسى خۆیان کۆتایى بێت لەو وڵاتە و جیهانیش بەرەو دۆخێکى باشتر هەنگاو بنێت.