گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا هەڵوێستی ترەمپ لەسەر پەسەندكردنی سەركەوتنی بایدن بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا

2021.01.07 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
دوا هەڵوێستی ترەمپ لەسەر پەسەندكردنی سەركەوتنی بایدن بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا

ناس كورد _ 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا رایگەیاند، ئەگەرچی ناكۆكیش بێت لەگەڵ ئەنجامە پەسەندكراوەكان، بەڵام دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات لە 20 ئەم مانگەدا لە ئەمەریكا ڕوودەدات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرۆكی ئێستای وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پەیامێكدا كە لەرێگەی هەژماری بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپییەوە بڵاویكردەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئەمڕۆ (7 كانونی دووەمی 2021) رایگەیاند: دەستاودەستكردنی یاساییانەی دەسەڵات لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

 

ترەمپ ئەوەشی وتووە " ئەگەرچی ناكۆكیش بم لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بەڵام لە 20 ئەم مانگەدا دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بەڕێوەدەچێت". 

 

بەتۆمەتی هاندانی توندوتیژی هەریەك لە تۆڕەكانی تویتەر و فەیسبوك و ئەنستاگرام هەژمارەكانی ترەمپیان بەشێوەیەكی كاتی راگرت پاش ئەوەی لایەنگرانی خۆی هاندا بۆ خۆپیشاندان و هەڵكوتانە سەر باڵەخانەی كۆنگرێسی لێ كەوتەوە. 

 

كۆنگرێسی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە (7 كانونی دووەمی 2021) سەركەوتنی جۆ بایدنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەسەندكرد پاش بەدەستهێنانی زیاتر لە 270 دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەكان كە ئەمەش ژمارەی داواكراوە بۆ سەركەوتن بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمەریكا.   

  

بەپێی دوا ئەنجامە پەسەندكراوەكانیش بایدن 306 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ و بەم پێیەش دۆسیەی ناكۆكییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەفەرمی كۆتاییهات.   

 

پاش ئەوەی ناڕازییەكانی لایەنگری ترەمپ شەوی رابردوو هەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا لەكاتی پەسەندكردنی ئەنجامەكان چوار كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكیتر برینداربوون، زیانی مادی زۆریش بە باڵەخانەی كۆنگرێس كەوت كە تەلارێكی مێژوییە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.