گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆنگرێسى ئەمەریکا سەرکەوتنى جۆ بایدنى پەسەند کرد

2021.01.07 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنگرێسى ئەمەریکا سەرکەوتنى جۆ بایدنى پەسەند کرد

ناس کورد- 

کۆنگرێسى ئەمەریکا سەرکەوتنى جۆ بایدنى لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا پەسەند کرد و مایك بێنسی جێگری ترەمب سەركەوتنی جۆ بایدنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتە یەكگرتووەكان راگەیاند. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

كۆنگرێسی ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنج شەممە (7 كانونی دووەمی 2021) سەركەوتنی جۆ بایدنی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەسەندكرد پاش بەدەستهێنانی زیاتر لە 270 دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەكان كە ئەمەش ژمارەی داواكراوە بۆ سەركەوتن بەپێی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمەریكا. 

 

بەپێی دوا ئەنجامە پەسەندكراوەكانیش بایدن 306 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ و بەم پێیەش دۆسیەی ناكۆكییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەفەرمی كۆتاییهات. 

 

هەر لەم میانەیەشدا مایك بێنسی جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەركەوتنی بایدنی پشتڕاست كردەوە. ناوبراو كە كۆمارییەو جێگەی هیوای ترەمپ بوو بۆ دروستكردنی لەمپەر و دواخستنی یەكلاییكردنەوەی ئەنجامەكان لە پەیامێكدا بۆ ناڕازییەكانی لایەنگری ترەمپ رایگەیاند "ئێوە براوە نین". 

 

پاش ئەوەی ناڕازییەكانی لایەنگری ترەمپ شەوی رابردوو هەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا لەكاتی پەسەندكردنی ئەنجامەكان 4 كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكیتر برینداربوون و زیانی مادی زۆریش بە باڵەخانەی كۆنگرێس كەوت كە جێگایەكی مێژوییە لە ئەمەریكا.