گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تانەكەی رەتكرایەوە

ئەنجامی پەنسلڤانیا كۆتایی بەخەونی ترەمب هێنا

2021.01.07 - 11:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی پەنسلڤانیا كۆتایی بەخەونی ترەمب هێنا

ناس كورد_

ئەو تانەیەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئێستای وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبارەی ئەنجامەكانی ویلایەتی پەنسلڤانیا پێشكەشی كردبوو رەتكرایەوە، بەمەش هەوڵەكانی ترەمپ بۆ رێگریكردن لە پەسەندكردنی ئەنجامەكان شكست دەهێنێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نانسی بیلۆسی سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمەریكا رەتكردنەوەی ئەو تانەیەی راگەیاند كە دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ویلایەتی پەنسلڤانیا پێشكەشی كردووە بەهۆی ئەوەی زۆرینە لەبەرژەوەندی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان بووە، هەروەها ئامادەیی كۆنگرێسیشی پیشاندا بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی پیران بۆ پەسەندكردنی كۆتایی ئەنجامەكان. 

میدیای ئەمەریكی و شارەزایانی سیستمی هەڵبژاردنی وڵاتە یەكگرتووەكان ئەم رەتكردنەوەیەی تانەكەی ترەمپ بە كۆتاییهاتنی خەونی گۆڕینی ئەنجامەكان دەدەنە قەڵەم بەوپێیەی پەنسلڤانیا ویلایەتێكی یەكلاكەرەوەیە. 

هەر لەمیانەی رەتكردنەوەكانیشدا تانەی ترەمپ لەسەر ئەنجامی ویلایەتی ویسكەنس رەتكرایەوەو تا ئێستا دۆخەكە لەبەرژەوەندی بایدنە. 

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى (سى ئێن ئێن)ى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى کانوونى دووەمى 2021) لەسەر زارى چەند بەرپرسێکى باڵاى پێشوو و ئێستاى ئەمەریکاوە بڵاوى کردەوە، کارە قێزەونەکانى دۆناڵد ترەمپ مایەى ئەوەیە لەکۆتایى ویلایەتەکەیدا دوربخرێتەوە و ڕاشیانگەیاند، هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس شۆکێکى گەورەیە بۆ سەر سیستمى حوکمڕانى ئەمەریکا وئیدى چۆن ترەمپ تا دوو هەفتەى دیکە بمێنێتەوە؟.  

  

ئەو کەناڵە ئەمەریکیە باسى لەوەش کردووە، ئەو بەرپرسانەى ئەمەریکا بۆ دورخستنەوەى ترەمپ باسیان لە هەموارکردنى 25 دەستورى ئەمەریکا کردووە کە پشتیوانى جێگرى سەرۆکى دەوێت و زۆربەى ئەو بەرپرسانەشى کە ئەندامن لەکابینەکەى ترەمپ پاساوەکەیان بۆ دورخستنەوەى پێش کۆتایى ویلایەتەکەى ناشایستە بوونیەتى بەپۆستەکەى.