گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دادگایەکى عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرد

2021.01.07 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
دادگایەکى عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرد

ناس کورد-

دادگاى لێکۆڵینەوەى رەسافە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا  دەرکرد لە كەیسی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵێکى ماڵپەڕى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (7ى کانوونى دووەمى 2021) دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕەسافە بەتۆمەتى تێوەگلان لەکوشتنى ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەمەریکا دەرکرد.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دواى ڕاسپاردنى ئەو دادگایە و وەرگرتنى وتە لەکەسوکارى قوربانیانى ڕوداوەکە و تەواوبوونى ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى بەپێى مادەى 406ى یاسای سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ترەمپ دەرکراوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەش بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەى ئەوانى تریش کە بەشداریان لەو تاوانەدا کردووە جا ئەگەر هاوڵاتى عێراقی بێت یاخود بیانی.

 

بەرەبەیانى ڕێکەوتى 3ى کانوونى دووەمى ساڵى 2019 لەلایەن فڕۆکەکانى ئەمەریکاوە هێرشکرایە سەر کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى هەریەکە لەقاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لەنزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و کوژران.