گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کیم دان بەشکستی خۆی دەنێت

2021.01.07 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
کیم دان بەشکستی خۆی دەنێت

ناس کورد-

سەرۆکی کۆریای باکور لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی کرێکارانی وڵاتەکەی دانی بەشکستی کۆریای باکوردا نا لەبوژانەوە و پێشکەوتنی ئابوریی و رایگەیاند، پلانی ستراتیژی پێنج ساڵەی ئابوریی وڵاتەکەی لەبەدەستهێنانی ئامانجەکانی لەهەموو کەرتەکاندا شکستی هێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی"NPR"ى ئەمەریکی (6ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور دانی بەوەدا ناوە، کە پلانی ستراتیژی پێنج ساڵەی ئابوریی وڵاتەکەی لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی لەهەموو کەرتەکاندا شکستی هێناوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆن "لە وتارێکدا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی هەشتەمی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور، داوای کردووە کۆریای باکور زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت".

 

ئۆن، لە وتارەکەیدا ئەوەشی وتووە "دەبێت بەبوێرانە دان بە شکستەکاندا بنێن و سود لە  وانەکانی ڕابردوو وەربگرین، چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێن، دەبن بەئاستەنگی گەورە بۆ وڵاتەکەمان".

 

سەرۆکی کۆریای باکور، ئاماژەی بەوەش کردووە "لەساڵی 2016 دەستیان بە جێبەجێکردنی پلانێکی پێنج ساڵی بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی کۆریای باکور کرد و بڕیار بوو ساڵی 2020 ئامانجەکانی بێنە دی، بەڵام بە تەواوی شکستی هێنا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی تۆڕە ئەمەریکییەکە، سەرەڕای ئەوەی کە ئۆن، دانی بەشکستەکاندا ناوە، بەڵام هیچ پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابورییەی کە دوچاری وڵاتەکەی بووەتەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمەریکا و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخستووەتە ڕوو.