گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کارنامەى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

2021.01.07 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
کارنامەى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیاریش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (7ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مژارەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە، پێشنووسی یەكەمی پرۆژە یاسای بوودجەی 2021 هەرێمی كوردستان و پلانی وەزارەتەكان بۆ رێكخستنەوەی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021 و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێكخستنەوەی داهات لەسەر ئاستی وەزارەتەكان لە ساڵانی 2019-2020 دا.