گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارى لەو نەوە نوێیەى کۆرۆنا دەدرێت کە لە ئەفریقا دەرکەوتووە

2021.01.07 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لەو نەوە نوێیەى کۆرۆنا دەدرێت کە لە ئەفریقا دەرکەوتووە

ناس کورد-

پزیشکێکى ئەمەریکى هۆشدارى دەدات لەوەى، دروستبونى بەرگرى دواى توشبوون بە کۆرۆنا دژى ئەو نەوە نوێیەى لە باشورى ئەفریقا دەرکەوتووە کاریگەرى نییە، بۆیە پێویستە ڤاکسینەکان دابەش بکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سکۆت گۆتلیب سەرۆکى پێشووى دەزگاى خۆراک و دەرمان لە ئیدارەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ماوە بەسەرچوى ئەمەریکا بە کەناڵى CNBC وتووە، لەئێستادا ئەو نەوەیەى کۆرۆنا کە لە باشورى ئەفریقا دۆزرایەوە لە ئەمەریکاى باشور و بەڕازیل بڵاوبووەتەوە ئەوەش جێى نیگەرانییە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەپێى بەڵگەکانى تاقیگەى بلوم ئەو نەوە نوێیە کە "501.V2" ناسراوە بەهێزترە و بە شێوەیەکى ڕێژەیى خۆى لەو بەرگرییەى کە دواى توشبوون بە نەوەى یەکەمى کۆرۆنا دروستبووە دەرباز دەکات.

 

پێشتریش شارەزایانى تەندروستى ئینگلتەرا هێمایان بۆ ئەوەکردبوو، ئەو نەوە نوێیەى کۆرۆنا کە لە باشورى ئەفریقا دۆزراوەتەوە لەو نەوە نوێیەى هەمان ڤایرۆس کە لە ئینگلتەرا دەرکەوتووە مەترسیدارترە، تائێستاش ڕوون نییە کە ڤاکسینەکان دژى ئەو نەوەیە کاریگەرن یاخودنا.