گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەى هاتووچۆ ڕاگەیەنرا

تەلارى کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانى ترامپ گیرا 

2021.01.06 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەلارى کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانى ترامپ گیرا 

ناس کورد- 

لایەنگرانى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ماوە بەسەرچووى ئەمەریکا چونە ناو تەلارى کۆنگرێس و کۆبونەوەکان کۆتاییان هات، هەروەها پاڕێزگارى واشنتۆن تەقدەغەى هاتووچۆى ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دواى کۆبونەوەى کۆنگرێسى ئەمەریکا بۆ پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەو وڵاتە کە لەمانگى 11 بەڕێوەچوو و تێیدا جۆ بایدن پاڵێوراوى دیموکراتەکان براوە بوو، ڕۆژى چوارشەممە 2020/1/6 لایەنەگرانى ترامپ دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و داواى ئەوەیان کرد کە ئەنجامەکان پەسەند نەکرێت.

 

بەپێى زانیاریەکان، خۆپیشاندەران چوونە ناو تەلارى کۆنگرێس و کۆبونەوەکانیش کۆتاییان پێهێنرا و گرژى لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان دروستبوو، هەروەها پۆلیسى واشنتۆن داواى پاڵپشتى کرد.

 

لاى خۆیەوە "میوریل باوزیر" پارێزگارى واشنتۆن لە کاتژمێر شەشى سەرلە ئێوارەوە بۆ شەشى بەیانى قەدەغەى هاتووچۆى ڕاگەیاند.

 

لاى خۆشیەوە ترامپ کە خۆى داواى خۆپیشاندان و ڕێگەگرتن لە پەسەندکردنى ئەنجامەکانى کردبوو لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر داوا دەکات پاڵپشتى هێزەکانى پۆلیسى و هێزەکانى پاراستنى یاسا بکەن، چونکە ئەوان بەڕاستى لە بەرەى وڵاتن و داواشى کردوە کە خۆپیشاندەران بە ئاشتیانە بمێننەوە.