گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لایەنگرانى ترامپ هەوڵى چونە ناو تەلارى کۆنگرێسى ئەمەریکا دەدەن

2021.01.06 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنگرانى ترامپ هەوڵى چونە ناو تەلارى کۆنگرێسى ئەمەریکا دەدەن

ناس کورد- 

لایەنگرانى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ماوە بەسەرچووى ئەمەریکا هەوڵى چونە ناو تەلارى کۆنگرێسیاندا و بەهۆى ئەوەشەوە گرژى لەگەڵ هێزەکانى پۆلیس دروست بوو، بەهۆى هەڕەشەى بوونى بۆمبیشەوە باڵەخانەکە چۆڵکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵى NBC NEWSى ئەمەریکى بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لایەنگرانى ترامپ لە پارکى "ئیلیبس" گردبونەوە کە تێیدا ترامپ وتارێکى پێشکەشکرد، دواتر بەرەو تەلارى کۆنگرێسى ئەو وڵاتە ڕۆشتن کە کۆبونەوەى تێدا ئەنجام دەدرا.

 

کەناڵە ئاماژەى بەوەشداوە، خۆپیشاندەران کە داواى هەڵوەشانەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان دەکەن کە تێیدا دیموکراتەکان براوەن، هەوڵى ئەوەیاندا بچنە تەلارەکەوە بەڵام لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە ڕێگریان لێکرا و گرژى دروست بوو.

 

لەلایەکى ترەوە کەناڵى "فۆکس نیوز" بڵاویکردەوە، هەڕەشەى ئەوە دروست بوو کە تەلارى کۆنگرێس بۆمبى تێدا دانراوە، بەهۆى ئەوەشەوە تەلارەکە چۆڵکراوە و ئاژاوەش لە مەیدانى خۆپیشاندانەکان لەبەردەم تەلارەکەدا دروست بووە.

 

کەناڵەکە باسى لەوەشکردوە، بەهۆى ئەوەشەوە هێزەکانى پۆلیس چواردەورى تەلارەکەیان داخستووە و تەنانەت ڕێگە بەو ئەندامانەى کۆنگرێسیش نەدراوە بچنە ژورەوە کە بڕیاربوو لە کۆبونەوەکە بەشدارى بکەن.

 

کۆنگرێسى ئەمەریکا بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى ئەمریکا کۆبویەوە بەڵام بەهۆى ناڕەزایەتى ئەندامانى کۆماریەکان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن لە ولایەتى ئەریزۆنا کۆبونەوەکە هەڵپەسێردرا.