گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

داواکارییەک لە ڕێکخراوى کەمئەندامانەوە لەبارەى مووچەوە 

2021.01.06 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
داواکارییەک لە ڕێکخراوى کەمئەندامانەوە لەبارەى مووچەوە 

ناس کورد-

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەوڵدایە پێداچوونەوە بەمووچەی کەمئەندامان بکات و مووچەی ژمارەیەک کەمئەندام بکرێتە دەرماڵە و سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانیش داوا دەکات دوو خاڵی زۆر لەوە گرنگتر هەیە کاری لەسەر بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سامان حسێن سكرتێری یەکێتی كەمئەندامانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (6ی کانونی دووەمی 2021) رایگەیاند "دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان کرد و ئەوەمان پێ ڕاگەیاند، کە لە ڕابردوو سەرجەم چاکسازییەکان بۆ کەمئەندامان بووەتە نەگبەتی و بۆ ئەوەش داوامانکرد لە یاسای چاکسازی کەمئەندامان نەکرێنە دوو مووچە و پەرلەمانی کوردستانیش پێیان ڕاگەیاندین کە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران قسەیان کردووە تاوەکو مووچەی ئەو کەمئەندامانەی فەرمانبەرن بکرێتە دەرماڵە و بخرێتە سەر مووچەکانیان، بۆ ئەوەش داوامانکرد ئەو دەرماڵەیە بکرێتە تایبەت نەوەک هەر کات دەستکاری مووچە کرا مەترسی لەسەر کەمکردنەوە و بڕینی ئەو دەرماڵە 100 هەزارییەی کەمئەندامان دروست ببێت کە ژمارەیان نزیکەی 17 بۆ 20 هەزار کەمئەندامە بەوەش بەڵێنمان پێدراوە".

 

وتیشى، ئەگەر ئەو یاسایە جێگیر بکرێت لە بەرژوەندی کەمئەندامانە بە مەرجێک دەرماڵەکە بە تایبەت دیاری بکرێت، بۆ ئەوەش تا ئێستا نەکراوەتە یاساو ئێمە مەترسیمان هەیە، لە ڕۆژانی ڕابردووش کە باس لە بڕینی مووچەی ژمارەیەک فەرمانبەر کراوە مەترسیمان هەبووە مووچەی کەمئەندامانی تێدا بێت بەڵام دوای بەدواداچوونەکەمان دەرکەوت کەمئەندامانی تێدا نییە.

 

سامان حسێن باسی لە دوو خاڵی دیکە کرد کە وەک خۆی وتی بۆ کەمئەندامان زۆر پێویستە کاری لەسەر بکرێت، ئەویش"دیاریکردنی مووچەی کەمئەندامییە بۆ 26 تاوەکو 30 هەزار کەس کە لە ساڵی 2013ەوە کەمئەندام بوون و چاوەڕوانی مووچە دەکەن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە، دووەمیش لەو چاکسازی و بڕینی مووچەیەی کەئێستا کاری لەسەر دەکرێت داوا دەکەن مووچەی کەمئەندامان زیاد بکرێت، بۆ ئەوەش پێیان ڕاگەیاندوین زۆر زەحمەتە ئەوە بکرێت".