ناس کورد-
کۆبونەوەى کۆنگرێسى ئەمریکا بۆ پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا کە تێیدا جۆ بایدن کاندیدى دیموکراتەکان براوە بوو بەهۆى ناڕەزایەتى ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆنگرێسەوە هەڵپەسێردرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکانى هەواڵى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دواى ئەوەى کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن کۆبویەوە ئەندامانى کۆماریەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ولایەتى ئەریزۆنا، بەهۆى ئەوەشەوە کۆبونەوەکە هەڵپەسێردرا.
بەپێى ڕێوشوێنەکان مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا کۆبونەوەکەى دەستپێکرد، دواتر کۆماریەکان ناڕەزاییەتیان لەسەر ئەنجامەکانى ولایەتى ئەریزۆنا دەربڕى.
پێشتریش ترامپ داواى لە جێگرەکەى کردبوو کە بڕیارى دوبارەکردنەوەى هەژمارکردنەوەى دەنگەکان بدەن و لە تویتەر نوسیبووى "بیکە مایک، ئێستا کاتى ئازایەتى زۆرە".