ناس کورد-
دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ماوە بەسەرچوى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا جارێکى تر ڕەتیدەکاتەوە دان بە شکستدا بنێت لە هەڵبژاردنەکاندا و جەخت لەوە دەکاتەوە 75 ملیۆن دەنگى بەدەستهێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دۆناڵد ترامپ لە وتەیەکدا لەبەردەم لایەنگرانى وتى، هەرگیز چۆک دانادەین و سازش ناکەین، لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنێکى گەورەمان بەدەستهێناوە گەورەتر لە هەڵبژاردنى 2016 و دەنگەکانى ئێمە زۆر زیاتر بوون.
باسى لەوەشکرد، 75 ملیۆن دەنگم بەدەستهێناوە بەڵام جیاکردنەوەى دەنگەکان ناڕوون بوون و ئەوەى لە پنسلڤانیا و جۆرجیا و چەند ولایەتێکى تر ڕویاندا ساختەکارى بوون و لە پڕدا دەنگەکانى ئێمە نەمان و وتیان ئەنجامى هەڵبژاردنت دۆڕاندووە.
ترامپ جەختیلەوەشکردوەتەوە، پێویستە مایک پێنس "کە سەرۆکایەتى بەشێکى دانیشتەکانى ئەنجومەنى نوێنەران دەکات و بڕیارە تێیدا بە فەرمى براوەى هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت" پارێزگارى لە دەستور بکات و ئەگەر کارە ڕاستەکە بکات ئەوا هەڵبژاردنمان بردووەتەوە".
سەرۆکى ماوە بەسەرچووى ئەمریکا دەشڵێت، دەست لەمافى خۆیان هەڵناگرن و دۆڕاندن قبوڵ ناکەن و ساختەکارى گەورە کراوە و لە شەو و ڕۆژێکدا ئەنجامى هەڵبژاردنەکان گۆڕاون.