کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خانمێکی لوبنانی دانیشتوی ئەبوزەبی ڕایگەیاندووە، لە ترافکێکدا چەند کەسێک ڕایانگرتووە و پێیان وتوە کارمەندى وەزارەتى دڵخۆشى ئەو وڵاتەن و لە بەرامبەر ئەوەى دڵى خۆش بێت و زەردەخەنە بکات نزیکەى 150 دۆلاریان پێداوە. . خانمە لوبنانیە بە پێگەى "تەیار"ى ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانە لێیان پرسیووە، بۆچی نیگەرانی بە دەموچایەوە دیارە؟ پاشان پرسیارى ئەوەیان لێکردووە چ شتێیک نیگەرانى کردووە. . پاشان خانمە لوبنانیەکە دەڵێت: "پێیان وتم وەزارەتی دڵخۆشی بڕی 500 درهەم کە دەکاتە 140 دۆلار، دەبەخشێت بە تۆ و هیوای خوازە بە ڕوخۆشی بتبینێت". . ئەو خانمە ئاماژەى بەوەشکردووە، دڵخۆشە کە وڵاتى ئیمارات بەو شێوەیە گرنگی بە دانیشتوانەکەی دەدات. . .. وەزارەتی دڵخۆشی لە ئیمارات لە ساڵی 2016 دروستبووە، وەزیری ئەو وەزارەتەش پێی دەوترێت وەزیری دەوڵەت بۆ دڵخۆشى. گرنگترین کارەکانیشی بریتین لە ڕێکخستنی هەموو ئامانج و هەوڵەکانی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی و بەرنامەکانی بۆ بەدەستهێنانی دڵخۆشی کۆمەڵگا.