گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەی دابەشکردنی موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیارى کرا 

2021.01.06 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیارى کرا 

ناس کورد-کاروان مەحمود 

سەرچاوەیەکى بەرپرس بەرنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرد و رایگەیاند "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیران (6ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، سبەینێ (پێنجشەممە) کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و کۆبونەوەکەش لەبارەی ئەو ئامادەکاریەیە کەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە کۆبوونەوەی پێشوو باس کرا تایبەت بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان.

 

لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرایکرد، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات.